بەهات عبدالرزاق سعيد
پوخته
ئامانجى توێژينەوەكە برىتيە لە زانينى ئاستى كارايى بەرێوەبردنى پۆل لە ڕوانگەى مامۆستايانى زانكۆى كۆيە ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجى توێژينەوەكە برىتيە لە زانينى ئاستى كارايى بەرێوەبردنى پۆل لە ڕوانگەى مامۆستايانى زانكۆى كۆيە بەگوێرەى گۆڕاوەكانى ( رەگەز و پلەى زانستى) بۆ سالى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) توێژەر پشتى بەستووە بە رێبازى وەسفى شيكارى كە كۆمەڵگەى توێژينەوەكەى پێكهاتبوو لە مامۆستايانى زانكۆى كۆيە و نموونەى توێژينەوەكەى بريتيبوو لە (٦٠) مامۆستا لە بەشە جياوازەكانى فاكەڵتى پەروەردە كە بەشێوەى هەرەمەكى هەڵبژێردران لەهەردوو رەگەز, پێوانەكە پێكهاتبوولە فۆرمێكى ڕاپرسى لە (٤٠) برگە كە لە سەرچاوەى (على، ٢٠٠٩ ) وەركيراوە بە زمانى عەرەبى توێژەر دواى دەرهێنانى ڕاستگۆيى وەرگێڕان و دواتر دەرهێنانى ڕاستگۆيى و جێگىريى بۆ پێوەرەكە دواى ئامادە بوونى پێوانەكە بەسەر نموونەى توێژينەوەكەدا دابەشكرد و جێبەجێكرا پاش گەرانەوەى فۆرمەكان و شىكردنەوەى داتاكان بە سوود وەرگرتن لە بەكارهێنانى چەند هاوكێشەى ئامارى (spss) وەك (هاوكێشەى ئەلفا كرونباغ و One Sample t -Test , Independent Sample Test , One Way Anova ) ئەنجامى توێژينەوەكەى برىتى بوو لە ئاستى كارايى بەڕێوەبردنى پۆل بەگشتى بەڵگەدارى ئاماريى بوو هەروەها لە زانينى ئاستى كارايى بەرێوەبردنى پۆل بە گوێرەى رەگەز بەڵگەدارى ئامارى بوو بەتاىبەت رەگەزى مئ هەروەها لە زانينى ئاستى كارايى بەرێوەبردنى پۆل بە گوێرەى پلەى زانستى بەڵگەدارى ئامارى نەبوو, لەكۆتايى توێژينەوەكەدا توێژەر گەيشت بەكۆمەڵێك دەرئەجام و پێشنياز, بۆ لايەنى پەىوەنديدار بە توێژينەوەكە و توێژينەوە هاوشێوەكانى دواتر.